University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی راپەڕین، دەکەینەوە کە لەرۆژی یەکشەممە (١ / ١٠ /٢٠١٧) تا رۆژی پێنجشەممە (٥ /١٠ / ٢٠١٧) لە کاتژمێر (٨)ی سەرلەبەیانی تا (٦)ی ئێوارە دەتوانن سەردانی بەشە ناوخۆییەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شوێنی مانەوە.

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین

یەکشەممە، یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە لەزانکۆی ڕاپەڕین

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان دەکاتەوە، کە رۆژی یەکشەممە (١ / ١٠ / ٢٠١٧)، یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠١٧ - ٢٠١٨) دەبێت لەسەرجەم کۆلێژو بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین.

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندکارای کۆلێژی زانست ڕاگەیەنرا

کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی کۆلێژەکە دەکات، کە لەڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۹/۲۷، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی گشت بەشەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ ڕەوانەی ئیمێڵی خوێندکاران کراوە.

درێژەی بابەت