University of Raparin Logo

راگەیاندنی خوێندنی (ئێواران) لە زانكۆی راپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)

 پاڵپشت بە بڕگەی (سیانزەیەم) لە رێنماییەكانی فەرمانگەی خوێندن‌ و پلاندانان‌ و بەدواداچوون/ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨)/ بەشی دووەم، (زانكۆی راپەڕین) بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)، خوێندنی (ئێواران) لە (١٤) بەشدا بكاتەوە.

مەرج‌ و رێنماییەكانی خوێندنی (ئێواران) لە زانکۆی ڕاپەڕین:

١- خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی (زانستی یان وێژەیی) هەبێت.

٢- كۆنمرەی وەرگرتن بۆ بەشی (یاسا) نابێت لە (٧٠%) كەمتر بێت، بۆ بەشەكانی (كارگێری، ئینگلیزی، كۆمپیوتەر، زانستی گشتی، بیركاری) نابێت لە (٦٠%) كەمتر بێت. بۆ بەشەكانی تریش، نمرەی پێویست هاوشێوەی زانكۆ تایبەتەكان دەبێت.

٣- رەچاوی وانەی پەیوەنددار (دروس المفاضلە) ناكرێت.

٤- مەرجی تەمەن‌ و ساڵی دەرچوون لە شەشەمی ئامادەیی لەبەرچاو ناگیرێت.

٥- لەبەرامبەر خوێندنی ئێواران، خوێندكار ساڵانە بڕێك پارە دەداتە زانكۆ و بۆ هەر بەشێك نرخێك دیاریكراوە. (بڕوانە خشتەی هاوپێچ).

٦- دەرچووانی كۆلێژ‌و پەیمانگاكان مافی پێشكەشكردنیان هەیە لەسەر بنەمای كۆنمرەی ئامادەییان.

٧-(١٠%)ی كورسییەكانی هەر بەشێك بۆ دەرچووانی پەیمانگا دوو ساڵییەكان‌ و ١٠%ش بۆ دەرچوانی پەیمانگا پێنج ساڵییەكان تەرخاندەكرێت لەسەر بنەمای كۆنمرەی پەیمانگاكەیان.

٨- مامۆستایانی میلاكی وەزارەتی پەروەردە، بۆ بەشەكانی (كوردی، عەرەبی/ كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) تەنها دەتوانن بەپێی پسپۆڕییەكانی خۆیان داوا پێشكەش بكەن.

٩- (١٠٠%)ی پرۆگرامی خوێندن لە بەشی (كارگێڕی/ كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان) بە زمانی (ئینگلیزی) دەبێت.

ژ

كۆلێژ

بەش

كرێی ساڵانەی خوێندن

 ١

زانستەمرۆڤایەتییەكان

یاسا

(2000000) دوو ملیۆن ملیۆن دینار

٢

زانستەمرۆڤایەتییەكان

كارگێڕی

(1500000) یەك ملیۆن‌و پێنچ سەد هەزار دینار

٣

زانستەمرۆڤایەتییەكان

مێژوو، جوگرافیا

(1300000) یەك ملیۆن‌و سێ سەد هەزار دینار

٤

پەروەردە

ئینگلیزی

(2000000) دوو ملیۆن ملیۆن دینار

٥

پەروەردە

كوردی، عەرەبی

(1300000) یەك ملیۆن‌و سێ سەد هەزار دینار

٦

پەروەردەی بنەڕەت

ئینگلیزی

(2000000) دوو ملیۆن ملیۆن دینار

٧

پەروەردەی بنەڕەت

زانستی گشتی، زانستی كۆمپیوتەر

(1500000) یەك ملیۆن‌و پێنچ سەد هەزار دینار

٨

پەروەردەی بنەڕەت

كوردی، عەرەبی، بیركاری،، زانستەكۆمەڵایەتییەكان

(1300000) یەك ملیۆن‌و سێ سەد هەزار دینار

 سەرنج:

• لە هەر بەشێك ژمارەی خوێندكار (٢٠) كەمتر بێت، فەرمانی كردنەوەی بەشەكە هەڵدەوەشێتەوە.

• شوێنی پێشكەشكردن ئەو كۆلێژەیە، كە خوێندكار مەبەستییەتی لێی بخوێنێت.