بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری دەرچوانی خولی دووەمی ١٢ی ئامادەیی دەکاتەوە، کە زانکۆمان لە ڕێگەی مەڵبەندی راوێژكاری وەرگرتن و ئەدمینی (لیژنەی زانكۆلاین) لە زانكۆی راپەڕین ڕۆژانە لە کاتژمێر (۸:۳۰‌ی بەیانی تا ۱‌ی دوای نیوەڕۆ) هاوکاریتان دەکات لە وەرگرتنی (وشەی بەكار هێنەر) و (وشەی تێپەڕ)، لەهەمان كاتدا بێ بەرامبەر فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچووان خولی دووەم پڕدەکرێتەوە، هەروەک بەپێویستی دەزانین خوێندکار لەسەر خواستی خۆی لیستی ریزبەندی بەشە هەڵبژێردراوەکانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت .
هه‌وه‌ها ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م، كه زانكۆلاینیان پڕنه‌كردۆته‌وه دوو رۆژ پێش كۆتایی هاتنی ماوەی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خولی دووه‌م. ده‌توانن سەردانی لیژنەکانمان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین.
ناویشانی مەڵبەندی ڕاوێژکاری لە زانکۆی ڕاپەڕین:
۱- كه‌مپه‌سی رانیه/كۆلێژی زانست/ نهۆمی سێیه‌م.
۲- كه‌مپه‌سی قه‌ڵادزه/كۆلێژی په‌روه‌رده/نهۆمی دووه‌م.