University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ دەرچوانی (١٢) ئامادەیی/ خولی یەكەم

لیژنەی پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین) لە زانكۆی راپەڕین دەست بەكاربوو

هاوشێوەی ساڵانی پێشو، لە هەردو كەمپەسی رانیە و قەڵادزێ, و لە رێگەی لیژنەیەكی شارەزاوە، فۆڕمی (زانكۆلاین) بێ بەرامبەر بۆ دەرچوانی (12) ی ئامادەیی (خولی یەكەم) پڕدەكاتەوە. وەكچۆن لەكاتی بونی هەڵەیەك لە فۆڕمی (زانكۆلاین)دا تەنها لە رێگەی ئەم لیژنانەی ناو زانكۆكانی هەرێمەوە دەتوانرێت هەڵەكە راست بكرێتەوە.

درێژەی بابەت

دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان بەسەر خوێندکارانی خولی دووەم دەستپێدەکات

زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان ئاگاداری خوێندکارانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکاتەوە، ئەوانەی تاقیکرنەوەی خولی دووەمیان هەیە و نیشتەجێی دەرەوەی شارن، دەتوانن لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠١٧/٩/٨، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی تا کۆتایی ئەنجامدانی تاقیکرنەوەکانی خولی دووەم . .

تەندەر بۆ پڕۆژەی بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە پڕۆژەی بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی زانست و کۆشکی وێنەگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە کەمپوسی ڕانیە، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە پێویستە لە ڕۆژانی ٢٠١٧/٨/٣٠ تا ٢٠١٧/٩/٢٥ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٥٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

درێژەی بابەت