کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەرین ئاگاداری دەرچووی بەشەکانی (بایۆلۆجی،کیمیا،فیزیا) دەکاتەوە، کۆلێژەکەمان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) پێویستی بەچەند یاریدەدەرێکی توێژەر (معید) هەیە بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی تاقیگەی بەشەکان، ئەوانەی خوازیارن وەک سەرپەرشتیاری تاقیگەیی کاربکەن، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەمەبەستی وەرگرتنیان.
مەرجەکانی وەرگرتن :
١. پێویستە خوازیار هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لە :
- زانستی بایۆلۆجی بۆ بەشی بایۆلۆجی
- زانستی کیمیا بۆ بەشی کیمیا
- زانستی فیزیا بۆ بەشی فیزیا
٢. پێویستە خوازیار لەڕیزبەندی (١-١٠) دەرچووی بەشەکەی بێت ،یاخود تێکرای نمرەی لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
٣. لەهیچ دامەزراوەیەکی حوکمی دانەمەزرابێت.
پێداویستییەکان:
١. کۆپی ناسنامەی باری شارستانی
٢. بروانامەی دەرچوون
٣. (C.v)
تێبینی/ پێویستیەکان بنێرن بۆ ئەم ئیمێڵە.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.