University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ دەرچوانی (١٢) ئامادەیی/ خولی یەكەم

لیژنەی پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین) لە زانكۆی راپەڕین دەست بەكاربوو

هاوشێوەی ساڵانی پێشو، لە هەردو كەمپەسی رانیە و قەڵادزێ, و لە رێگەی لیژنەیەكی شارەزاوە، فۆڕمی (زانكۆلاین) بێ بەرامبەر بۆ دەرچوانی (12) ی ئامادەیی (خولی یەكەم) پڕدەكاتەوە. وەكچۆن لەكاتی بونی هەڵەیەك لە فۆڕمی (زانكۆلاین)دا تەنها لە رێگەی ئەم لیژنانەی ناو زانكۆكانی هەرێمەوە دەتوانرێت هەڵەكە راست بكرێتەوە.

  لیژنەكە لە ئەمرۆوە یەكشەمە دەست بەكاردەبێت تاكو 14/9/2017 یان كۆتا رۆژی زانكۆلاین ئەگەر درێژبكرێتەوە

   رۆژانە سەعات (8:30 – 1:00(

شوێن     - كەمپەسی رانیە، كۆلێژی زانست/ نهۆمی سێیەم (بەشی ئەندازیاری)/ تاقیگەی كۆمپیوتەر

-        كەمپەسی قەڵادزێ، كۆلێژی پەروەردە/ نهۆمی دوەم تاقیگە

       پێداویستیەكان

1-      هەردو وشەی تێپەڕ (پاسۆرد) و بەكارهێنەر (یوزەرنەیم) ئەگەر هەبو، ئەگینا خۆمان دەیدەینەوە.

2-      لیستی هەڵبژاردنی بەشە داواكراوەكان.

       سەرنج:

•       دەرچوانی (12)ی ئامادەیی، بەرلەوەی سەردانی مەڵبەندی (زانكۆلاین)  بكات پێویستە بە وردی (رێبەری وەرگرتنی خوێندكاران)ی خوێندبێتەوە و زانیاری دەربارەی كۆلێژ و بەشەكان هەبێت.

•       بۆ ماوەی 8 رۆژە ، واتا تاكو سەعات (12) شەوی رێكەوتی 14/9/2017 كارادەبێت بۆ دەرچوانی خولی یەكەم.

                                                         بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین