سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز دەکاتەوە، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی لەبەرامبەر ھەوڵ و تێکۆشانی بێوچانی سەرۆک مام جەلال، و خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی و رێبەرایەتیکردنی شۆڕشەکانی کورد لەماوەی نیوسەدەی رابردوودا، بڕیارە رۆژی ھەینی ٢٠١٧/١٠/٦، ھەرسێ زانکۆی راپەڕین و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی لەکاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆ لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لەشاری سلێمانی بەشداری مەراسمیی پێشوازی لە ڕووحی پاکی سەرۆک مام جەلال بکەن.
وۆکشۆپێک دەربارەی نوسینی توێژینەوەی زانستی لەزانکۆی راپەڕین رێکدەخرێت
رێکخراوی کەیساین بە ھاوبەشی زانکۆی ڕاپەڕین ۆرکشۆپێک ڕێکدەخات بە ناونیشانی (لەبیرۆکەوە بۆ بڵاوکردنەوە- From "Idea" To"Publication) تێیدا توێژەرانی بەئەزمون و مامۆساتایانی زانکۆ باس لە چۆنیەتی نوسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری زانستی جیھانی و ناسینەوەی گۆڤاری ساختە دەکەن.
بڕوانامەی بەشداربوون بە ئامادەبوون دەدرێت، (ئەگەر ئامادەبوو داوای بکات).
ئاگادارییەک بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمە دامەزراوەکان لەزانکۆی راپەڕین
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی، ئاگاداری یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی (٢٠١٤ - ٢٠١٥)ی زانکۆی راپەڕین دەکاتەوە کە فرمانی دامەزراندنیان