بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت / زانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە وانەبێژە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨، پێویستە خوازیار ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بێت لە پسپۆڕی دەروونزانی و خولی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بەسەرکەوتوویی تەواو کردبێت.
کۆلێژی پەرستاری پێویستی بە مامۆستای وانەبێژە
کۆلێژی پەرستاری لەزانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە مامۆستای وانەبێژە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨، بۆ وانەی بابەتی توێکاری (Anatomy) پێویستە خوازیار ھەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا یان ماستەر بێت و خولی رێگاکانی وانەوتنەوەی تەواو کردبێت.
دوا مۆڵەت بۆ ناردنی سیڤیەكان ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/١١/٨ یە.
CV-یەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن: (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
لە یەکشەمەوە کۆلێژی زانست پێشوازی لەخوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکات
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگیرانی خوێندکاران لەڕێگەی (زانکۆلاین) و ( سیستەمی راستەوخۆ) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٧)، کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکارانی وەرگیراو.