دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە هەردوو (سیستمی ڕاستەوخۆی زانکۆیی و زانکۆلاین) ڕاگەیاند، لە ئێساتادا کارەکانی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران لە گشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێکردووە.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەپێناو بەرژەوەندی خوێندکاران قۆناغی یەکەم و ڕێکردنی سیستەمی خوێندنی زانکۆیی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١١ی، وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دهوامی فەرمی خوێندکارانی تازهوهرگیراو (قۆناغی یهكهم) له گشت کۆلێژ و بهشهكانی زانكۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ دیاریکرد.