University of Raparin Logo

ئاگادارییەک لە ناوەندی هونەری زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندکاران

ناوەندی هونەری زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکات کە ئارەزوویانە لە بواری موزیک یان دەنگبێژی (گۆرانی وتن) گەشە بە تواناکانیان بدەن، دەتوانن ڕۆژانی یەکشەمە تا چوارشەمە سەردانی بەشی چالاکی هونەری زانکۆمان بکەن لە نهۆمی چوارەمی سەرۆکایەتی زانکۆ.
تێبینی :
بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین خوێندکار سوودمەند بێت، کاتی ڕاهێنان بۆ بۆ هەردوو کۆرسەکانی موزیک و گۆرانی وتن بە پێی گونجانی کاتی خوێندکارەکان ڕێکدەخرێت..