راگەیاندنی زانکۆ
بڕیارە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی رۆژانی (٢٤-٢٦ /٤/ ٢٠١٧)، بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی (کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی ھزری و درێژەپێدانی زانستی)، دەست بەکارەکانی بکات و، تیایدا (١٠٩) توێژینەوەی زانستی پێشکەشدەکرێن.
"ئاراز رەمەزان" وتەبێژی کۆنفڕانسەکە بە ماڵپەڕی زانکۆی راپەڕینی راگەیاند: کۆنفڕانسەکە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی شەھیدی زانکۆ و ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ، بۆیە زانکۆی راپەڕین وەک رێزگرتنێک بۆ شاری قەڵادزێ و خەڵکی تێکۆشەری دەڤەری راپەڕین بەپێویستیزانی ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە کە بۆیەکەمجارە لەزانکۆی راپەڕین سازدەکرێت لەشاری قەڵادزێ بێت.