University of Raparin Logo

لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێک دەربارەی مافەکانی منداڵ بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی نیسان، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەشی باخچەی ساوایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، سیمپۆزیۆمێکیان دەربارەی مافەکانی منداڵ رێکخست.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە "د. احمد محمود"  ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، وتەیەکی پێشکەشکرد.

دواتر "د. ھێرش رسوڵ" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری خوێندکاران وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی پێشکەشکرد و بەگرنگیەوە باسی لە ڕێکخستی ئەم جۆرە چالاکیانە کرد، هەروەک ئاماژەی بەگرنگیدان بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی مافەکانی منداڵان دا.

پاشان "م. رابەر ابراھیم" سەرۆکی بەشی باخچەی ساوایان وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا سوپاسی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانی کرد

دواتر چەند سیمینارێک بە ناونیشانی جیاواز دەربارەی مافەکانی منداڵ بەم شێوەیەی خوارەوە پێشکەشکران .

سیمیناری یەکەم دەربارەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ لەلایەن (عەلی ئیبراهیم ئینجە) سەرپەرشتیاری سێکتەری پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی منداڵپارێز پێشکەشکرا.

سیمیناری دووەم دەربارەی بابەتەکانی پاراستنی منداڵ لەلایەن (ئەیوب کەریم سەعید) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری پرۆژەی دادوەری نەوجەوانان لە ڕێکخراوی منداڵپارێز پێشکەشکرا.

سیمیناری سێیەم دربارەی هۆشیاری یاسایی پەیوەست بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن (ڕائد توانا) جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی  سلێمانی پێشکەشکرا.

سیمیناری چوارەم دەربارەی ناڕێکی شەبەنگی ئۆتیزم لەلایەن (د. جەمال معروف) پسپۆری تەندروستی منداڵان و بەڕێوبەری سەنتەری ڕاهێنان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێکخراوی منداڵپارێز پێشکەشکرا.

بە درێژایی چالاکییەکە ستافی ڕێکخراوی منداڵپارێز بروشۆرو پۆستەری تایبەت بە پاراستنی منداڵ و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەسەر ئامادەبوانیان دابەشکرد .

هەروەک لە چالاکیەکەدا پێشەنگایەکی تایبەت بە منداڵی ئۆتیزم نمایشکرا.