University of Raparin Logo

پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی ڕاپه‌ڕین دەستی پێکرد

پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی ڕاپه‌ڕین دەستی پێکرد ، لەم لینکەی خوارەوە تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بەو پرۆسەیە بخوێنەوە.

ڕاگەیاندنی خوێندنی باڵا-ماستەر و دکتۆرا/سێمستەری هاوینە
گشتاندن سەبارەت بە سیمستەرى هاوینەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا ٢٠١٦-٢٠١٧
خشتەی نوێ بۆ خوێندنی باڵا ماستەر- دکتۆرا
فۆرمی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا- دکتۆرا ٢٠١٦-٢٠١٧/ سێمیستەری ھاوینە
فۆرمی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا- ماستەر ٢٠١٦-٢٠١٧/ سێمیستەری ھاوینە

 داگرتنی فۆرمی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا- دکتۆرا ٢٠١٦-٢٠١٧/ سێمیستەری ھاوینە 

داگرتنی فۆرمی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا-  ماستەر ٢٠١٦-٢٠١٧/ سێمیستەری ھاوینە 

کلیک بکە بۆ بینینی بابەتەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی  بۆ سیمستەری هاوینەی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین دیاریکران

د.یوسف گۆران: زمانی نەتەوەیمان کۆڵەگەیەکی سەرەکی شوناسی نەتەوەکەمانە

لە ساڵێادی کارەسات و ڕاپەڕینی قەڵادزێ، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠١٧/٤/٢٤)، "د.یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەردانێک گەیشتە قەڵادزێ و بەشداری مەراسیمێکی تایبەت بەکارەساتی (١٩٧٤/٤/٢٤) و ڕاپەڕینی (١٩٨٢/٤/٢٤) کرد و، وتارێکی لە کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی "کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بونیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی" پێشکەشکرد.

لەو چوارچێوەیەدا و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بە هاوبەشی لەگەڵ "د. موفق خالید" سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداریکرد لە مەراسیمی ساڵوەگەڕی یادی کارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ و ڕۆژی شەهیدانی زانکۆ، مەراسیمەکە بەساتێک ڕێزگرتن بۆگیانی پاکی شەهیدان و خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستپێکرد.

هەر لەو مەراسیمەدا، کە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و لێپرسراوانی حکومی و حزبی و خەڵکی ناوچەکە ئامادەیبوون، چەند وتارێک پێشکەشکران، لە وتارەکاندا بیرەوەرییەکانی کارەسات و ڕاپەڕینی شارەکە باسکران، هەروەک باس لە ڕۆڵی قارمانانەی خەڵکی دەڤەرەکە لە ڕووبەڕووبونەوەی ڕژێمە فاشیستەکان و دوژمنانی گەلی کورد کرا، لە بەشێکی دیکەی وتارەکاندا جەختی لە پێویستی زیاتری ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کرا.

هەر لەو مەراسیمەدا چەند نمایشێکی هونەری تایبەت بەکارەسات و ڕاپەڕینەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا "د.یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و "د. موفق خالید" سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفایان لەسەر مەزاری شەهیدانی کارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ و شەهیدانی زانکۆ دانا.

درێژەی بابەت

زانکۆی راپەڕین سێیەمیین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە بواری "زمان و ئەدەب"دا ئەنجامدەدات

راگەیاندنی زانکۆ

بڕیارە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی سبەی دووشەممە (٢٤/٤/ ٢٠١٧)، بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی (کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی ھزری و درێژەپێدانی زانستی)، دەست بەکارەکانی بکات، کۆنفرانسەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و تیایدا (١٠٩) توێژینەوەی زانستی پێشکەشدەکرێن.

ئاراز رەمەزان وتەبێژی کۆنفڕانسەکە بە ماڵپەڕی زانکۆی راپەڕینی راگەیاند: دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان کارەکانی کۆنفڕانس سبەی دووشەممە ٢٤ی کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی شەھیدی زانکۆ و ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ دەستپێدەکات، ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بە خستنەڕووی چەند ڕاسپاردەیەکی زانستی لە بواری زمان و ئەدەبدا کارەکانی کۆنفرانس کۆتایی دێت .

باسی لەوەشکرد لە کۆنفڕانسەکەدا توێژەرانی (٥) وڵاتی جیاواز لەھەریەک لەوڵاتانی (ئێران، میسر، مەغریب، سعودیە و جەزائیر) بەشداریان کردووە بەتوێژینەوە، ھەروەک بەشێوەیەکی گشتی لەکۆنفڕانسەکەدا (١٠٩) توێژینەوە قبوڵکراون، لەناویاندا (١٠) توێژینەوە لەبوارەکانی ئەدەب و زمان بە زمانی ئینگلیزی و (٥٥) توێژینەوەش بەزمانی عەرەبی کە (٣١) توێژینەوە لەبواری ئەدەب و (٢٤) توێژینەوەش لەبواری زمان، ھەروەھا (٤٤) توێژینەوەش بەزمانی کوردی کە (٢٤) توێژینەوە لەبواری ئەدەب و (٢٠) توێژینەوەش لەبواری زمان، پەسەند کراون و لە ھەرسێ رۆژی کۆنفڕانس پێشکەشدەکرێن لە (٥) ھۆڵی جیاواز لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ لە زانکۆی راپەڕین.