ئەمرۆچوارشەممە ٢٠١٧/٤/٥، لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ، بەڕێز (د.بەهزاد وسو حمد) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە و ستافی پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، پێشوازییان کرد لە ( دکتۆر كروچ) سەرۆکی پەیمانگای نەژاد ناسی و شوێنەوار ناسی سەر بە زانکۆی سێلیسا لە وڵاتی پۆڵندا، دواتر کۆبونەوەیەک لە نێوان هەردوولا ئەنجامدارا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە دەربارەی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆ ئاڵوگۆڕکرا، هەردوولا جەختیانکردەوە کە کار بۆ چالاککردنی پەیوەندییەکانی نێوانیا بکەن، هەروەک بەپێی یاداشتەکە، ھەردوو زانکۆ ھاوکاری زانستی ھەمەلایەنەیان دەبێت لەداھاتوودا، لە بارودۆخی گونجاودا پڕۆژەی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی لەنێوانیان ئەنجام بدەن، ھەروەک دەشتوانن توێژینەوەی هاوبەش ئەنجام بدەن.