وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا ئاگادار دەکات، کە پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سیمستهری هاوینە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ڕادەگەیەنێت.
له كۆبونهوهی لێژنهی باڵای خوێندنی باڵا، كه یاریدهدهری سهرۆكی سهرجهم زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامادەبوون، دوای پەسندکردنی پلانی زانکۆکان بۆ سیمستهری هاوینە بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، لەهەمان کاتدا نهخشهڕێگەی خوێندنی باڵا/ ماستهر و دكتۆرا (ماوهی پێشكهشكردن، ئهنجامدانی تاقیكردنهوه، ناردنی ئهنجامه بەراییەکان، ڕاگهیاندنی ئهنجامە بهراییەکان، ماوهی سكاڵا و تانهگرتن، ڕاگهیاندنی ئهنجامی كۆتایی، ڕێکەوتی دهستپێكردنی دهوامی سیمستەری هاوینە)ی پهسەندكرد.
هەر لەو كۆبونهوهیهدا، كه، لە ڕێكهوتی (۲۰۱۷/٤/۱٦) له دیوانی وهزارهت بهڕێوهچوو، ئەوەش ڕاگەیەندرا کە سیمستەری هاوینە بەهەمان ڕێنمایی ژمارە (٤) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) و، ڕێنمایی ژمارە (٥) بۆ دکتۆرابۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ی سیمستەری زستانە خوازیارانی خوێندنی باڵا دەتوانن داوا پێشکەش بە زانکۆکان بکەن، هەروەک جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، ئەو کاندیدانەی کە لە سیمستەری زستانە ناویان دەرچوە و ئێستا مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە دەتوانن لەگەڵ دەرچوانی سیمستەری هاوینە دەست بەپڕۆسەی خوێندنی ئەکادیمی خۆیان بکەن.
لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان ئەوە ڕادەگەیەنێت کە ئامادەکاری تەواو و پێویست بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بەسەرکەوتوی بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەکادیمییە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین لە ماوەی دیاریکراو وەک لە خوارەوە ئاماژەی بۆ کراوە سەردانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی پێشکەشکردن.
- ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستهر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: ڕۆژی دووشهممه ڕێكهوتی (۲۰۱۷/٤/۲٤ تا ڕێكهوتی ۲۰۱۷/٥/٤).
- ئهنجامدانی تاقیكردنهوهی توانستی زانستی خوێندنی ماستهر لە سەرجەم زانکۆکان: لە سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكهوتی (۲۰۱۷/٥/۱٤) دەبێت.
- ئهنجامدانی تاقیكردنهوهی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: لە سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكهوتی (۲۰۱۷/٥/۱٥) دەبێت.
- ڕێکەوتی دهستپێكردنی دهوامی خوێندنی باڵا/ ماستهر و دكتۆرا : لە سەرەتای مانگی تەمموزی ۲۰۱۷ دەبێت.