زانکۆی چەرموو لە ڕۆژانی (٥-٦ /٧/ ٢٠١٧) دووەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی بە ناونیشانی (The 2nd International Conference of Natural Sciences) ساز دەکات، توێژەر و خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە زانیاری زیاتر لەسەر کۆنفرانسەکە و گۆڤاری کۆنفرانس وەرگرن.
ماڵپەڕی نوێی زانکۆی ڕاپەڕین خرایەکار
ڕۆژی دووشەممە ۲۰۱۷/٤/۱۰، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران مەلپەڕی نوێی زانکۆی ڕاپەڕین خرایەکار.
لەمەراسیمەکەدا بەڕێز (د.موفق خالید) سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکیدا باسی لە گرنگی و ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕی زانکۆ کرد، وتیشی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕی زانکۆ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەولەتی گاریگەری باشی هەبووە لە پێشخستن و ناساندنی زانکۆ بە دونیای دەرەوە، جەختیشیکردەوە پێویستە بە هەموولایەک کار بکەین و هاوکاری تەواوی ستافی مالپەڕی زانکۆ بکەین بە پێدانی هەواڵ و زانیاری نوێ لە پێناو گەیاندنی پەیامی زانکۆمان و بۆ هێنانەدی و سەرخستنی ڕەوتی کارکردنی زانکۆمان .
سهنتهری گهشهپێدانی كار خولی ڕاهێنانی تواناكان دهكاتهوه
سهنتهری گهشهپێدانی كار لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت خوێندكارانی زانكۆمان دەکاتەوە، کە خولی ڕاهێنان دەکرێتەوە لهم كۆمپانیایانهی کە لە خوارهوه ناویان هاتووە: