University of Raparin Logo

فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین، بەرهەمی هونەری (End The Wars) بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

 بەرهەمی (End The Wars) (با کۆتایی بە جەنگەکان بێت) کارێکی موزیکییە بە ئامێری پیانۆ و ئۆرکێستر، وەک پەیامێک بۆ وەستاندنی جەنگ لە سەرتاسەری دونیا، کە لەلایەن "کوردۆ سەردار" فەرمانبەر لە ناوەندی ھونەری زانکۆی ڕاپەڕین بڵاوکرایەوە.

 کوردۆ سەردار بە ماڵپەڕی زانکۆی ڕاپەڕینی راگەیاند: ئەو دەیەوێ لەڕێگەی موزیکەوە پەیامەکەی بگەیەنێت بۆ کۆتاییھێنان بەجەنگی مرۆڤەکان لەسەر زەوی، وتیشی: کاری ژەنین و تۆمارکردنی بەرهەمەکە هەر خۆی کردویەتی، هەروەک تەواوی کاری ڤیدیۆکەش ھەر خۆی ئەنجامی داوە بە سود وەرگرتن لەچەند پارچە ڤیدیۆیەکی یوتیوب. 

کوردۆ سەردار لەسالی ١٩٨٤ لە شاری ڕانیە لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی موزیک ساڵی ٢٠٠٣، و ژەنیاری ئامێری پیانۆیە، ھەروەھا دەرچووی کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی موزیک / لقی موزیک دانان لە ساڵی ٢٠١٥، لەئێستادا ناوبراو لەناوەندی ھونەری لەزانکۆی ڕاپەرین کاردەکات.

بۆ بینینی ئەم پارچە ڤێدیویە ئێرە کلیک بکەن