University of Raparin Logo

وێرکشۆپێکی زانستی دەربارەی شێوازی بەکارهێنانی EndNote سازکرا

ئەمڕۆ چوار شەممە ٣١ی ئایاری ٢٠١٧، لە هۆڵی بەشی ئەندازیاری کۆلێژی زانست، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی زانستی بۆ (د نجم الدین محمد سعید) دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانی (EndNote) سازکرد.

درێژەی بابەت

وەزیرى خوێندنى باڵا: دەخوازین لە بوارى جینۆساید و چۆنیەتى بەنێودەوڵەتیکردنى تاوانەکانى جینۆساید سود لە ئەرمینیا وەربگرین

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: گەلى کورد و گەلى ئەرمینیا له‌ ڕوی پاكتاوی نه‌ژادی و به‌رگرییه‌وه‌ خاوەن مێژوییەکى هاوشێوه‌یه‌ن، بۆیە ئارەزوى تەواومان هەیە لە ڕێگەى ئەکادیمیەوە پەرە بەپەیوەندییەکانى نێوانمان بدەین.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئەمڕۆ دو شەممە, ڕێکەوتى (٢٩-٥-٢٠١٧) لە میانەى پێشوازیکردنى لە کارین گریگۆریان باڵێۆزى ئەرمینیا لە ئێراق هات.

درێژەی بابەت

دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار

لەپێناو ئەوەی کە بتوانین هاوکارتان بین لە ئێستاو داهاتودا ، تا بتوانین زیاتر خزمەت بە خوێندکاران بکەین ، تا بتوانین هاوکارتان بین لەدوای ئەوەی خوێندنتان تەواو کرد
بەو هیوایەی بتوانین زۆرترین هەلی کار بۆ خوێندکاران دەستەبەر بکەین لە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان . تا بتوانین زۆر ترین زانیاریمان هەبێت لەسەر خوێندکارەکانمان کە لە چ بەشێکن و لە چ کۆلێژێک بۆ ئەوەی بتوانین لە دوای تەواوکردنی خوێندن هەلی کاریان بۆ بدۆزینەوە لەبوارەکەی خۆیانا
تکایە خۆتان تۆمار بکەن لەم لینکەوە :

درێژەی بابەت