ڕۆژی یەكشەممە (٢٠١٨/٢/٤) سەنتەری گەشەپێدانی كار/ زانكۆی ڕاپەڕین بڕوانامەیەكی نێودەوڵەتی سەبارەت ”چارەسەركردنی كێشەكان-Solving Problems” بەخشییە ژمارەیەك خوێندكاری بەشە جیاوازەكانی زانكۆ، كە بەشداریانكردبوو لە خولێكی هاوبەشی نێوان سەنتەری كار و دەزگای ڕوانگە و بانكی جیهانی و، لە خولەكەدا ٢٣ خوێندكار سوودمەند بوون.
زانکۆی راپەڕین چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی رێکدەخات
زانکۆی راپەڕین بەھاوبەشی زانکۆی کوردستان – سنە لەوڵاتی ئێران، ئاگاداری توێژەرانی ناوخۆو دەرەوە دەکەنەوە کە چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی (زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی ھزر و کەلتوری ئاریدا )، لەرۆژانی (٢٤- ٢٦) نیسانی ٢٠١٨ رێکدەخەن.
زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی زانستی بۆ سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی سازکرد
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۱۸/۱/۳۰، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، سیمینارێکی زانستی بۆ د.پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی سازکرا .
بەئامادەبوونی بەڕێز د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، سمینارێکی زانستی بۆ پرۆفیسۆر د.پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی بە ناونیشانی : (Evolution:Creation of ozone and Emigration of plant from water to the dry)