University of Raparin Logo

بڕوانامە بە بەشداربووانی خولی رۆشنبیری کارگێڕی بەخشرا

دوای کۆتاییهاتنی خولی رۆشنبیری کارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١٠/٨، لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر فەرامانبەرانی بەشداربووی خولەکە دابەشکرا.

درێژەی بابەت

ڕاگرایەتی کۆلێژەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە بارەی دەوام هۆشداری دەدەن بە خوێندکاران

بەپێی ساڵنامەی خوێندن لە زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی ٢٠١٨/٩/١٥ وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠١٨-٢٠١٩ دیاریکراوە، بەڵام بەهۆی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی دەوری دووەم و هاتنە پێشەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پرۆسەی خوێندن لە هەندێ بەشی زانکۆمان دواکەوت، بەم هۆیەوە لە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/٢٢ ئامادەنەبوون (غیاب)ی خوێندکاران لە هۆڵەکانی خوێندن تۆمار کراوە، هەروەک بە بڕیاری ڕاگرایەتی کۆلێژەکانی زانکۆمان لە ڕۆژی شەممەوە ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٦ سەرەڕای تۆمارکردنی ئامادەنەبوون (غیاب)ی خوێندکاران بەهیچ شێوەیەک وانەی خوێندراو بۆ خوێندكارانی بەشەکان دووبارە ناکرێتەوە.

درێژەی بابەت

یەكەی شوێنەرار، بانگهێشتی هونەرمەندان و دیزاینەران دەكات بۆ دروستكردنی لۆگۆ

یەكەی شوێنەواری زانكۆی راپەڕین بەدوای لۆگۆیەكدا دەگەڕێت، كە بەكاربهێنرێت لەهەموو پەیوەندییە ناوخۆیی و جیهانییەكاندا، بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی هونەرمەندان و دیزاینەران دەكەین لەشاری رانیە بۆ هاوكاریكردنمان لەداڕشتنی لۆگۆیەك كە دەمانەوێت ئەو لۆگۆیە نوێنەرایەتی یەكەی شوێنەوارییەكەی ئێمە نیشان بدات، چەندین نموونەی جیاوازی لۆگۆ هەیە بۆ دامەزراوەكان لەسەرتاسەری جیهاندا، كە دەكرێت لەئینتەرنێتدا گەڕان بەدوایاندا بكرێ، ئەگەر تۆ ئارەزوومەندبیت لەهەبوونی لۆگۆیەك بەدیزاینی خۆت لەسەر هەموو بەڵگەنامەیەكی رەسمی و كۆنگرەو وۆركشۆپێك، ئێمە حەز دەكەین وەڵامێك لەتۆوە ببیستین.

درێژەی بابەت