دوا به‌دوای نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ژماره ( ١١٠٥٥) له ٢٠١٨/٨/٢٩، سه‌باره‌ت به‌شێوازی په‌رینه‌وه ( وانه‌ی عبور ) ، به‌وه‌ی كه پێویست بوو خوێندكار وانه‌ی په‌رینه‌وه ( عبور )ی ساڵانی رابردووی له‌سه‌ر نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته قۆناغی داهاتوو به پێچه‌وانه‌وه به‌كه‌وتوو ئه‌ژمار ده‌كرا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران، زانكۆمان به‌نوسراوی ژماره ( ٧/٢٩/ ٣٠٢١) له ٢٠١٨/٩/٢٥، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كرد بوو، به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌زاره‌ت دوای ره‌زامه‌ندی جه‌نابی وه‌زیر، ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شێوازی په‌رینه‌وه بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨بهشێوازو ڕێنمایی و رێكاره‌كانی پهیرهوكراوی ساڵی رابردوو بێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر خوێندكارێك وانه‌یه‌كی عبوری له‌قۆناغێك هه‌بێت و له‌قۆناغی خوێندنی خۆیشیدا وانه‌یه‌كی عبوری هه‌بێت ئه‌وا مافی ده‌رچوون ( په‌رینه‌وه )ی ده‌بێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
کلیک بکە بۆ بینینی نوسراوی زانکۆ
کلیک بکە بۆ بینینی روونکردنەوەی وەزارەت