دوای کۆتاییهاتنی خولی رۆشنبیری کارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١٠/٨، لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر فەرامانبەرانی بەشداربووی خولەکە دابەشکرا.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بەڕێز (پ.ی.د.مۆفەق خالید) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین لەوتەیەکدا بەگرنگیەوە باسی لەو خولە ڕۆشنبیرییە کردو، وتی: دڵنیام کە ئەم خولە کاریگەی زۆری ئەرێنی هەبووە لەسەر بەرەوپێشبردنی توانای کارگێڕی فەرمانبەرانی زانکۆمان، هەروەک سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ ڕێکخەرانی خولەکە و فەرمانبەرانی بەشداربوو لە پای بەشداریکردنیان لە خولەکەدا دەربڕی.
دواتر بڕوانامەی تایبەت بە ستافی لیژنەی باڵا و ڕێکخەرانی خولەکە بەخشرا، پاشان بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر فەرامانبەرانی بەشداربووی خولەکەدا دابەشکرا.
خولی رۆشنبیری كارگێڕی لەزانكۆی راپەڕین كە سەرجەم فەرمانبەرانی زانكۆ بەشداریان تێداكرد، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارگێڕی و چالاكی رۆشنبیری و وەرزشی زانكۆوە، لەهاوینی ئەمساڵدا كرایەوەو چەندین وانەی پەیوەست بە كاروباری فەرمانبەرانی تێدا وترایەوە.
.