University of Raparin Logo

یەكەی شوێنەرار، بانگهێشتی هونەرمەندان و دیزاینەران دەكات بۆ دروستكردنی لۆگۆ

چاپکردن ئیمەیڵ

یەكەی شوێنەواری زانكۆی راپەڕین بەدوای لۆگۆیەكدا دەگەڕێت، كە بەكاربهێنرێت لەهەموو پەیوەندییە ناوخۆیی و جیهانییەكاندا، بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی هونەرمەندان و دیزاینەران دەكەین لەشاری رانیە بۆ هاوكاریكردنمان لەداڕشتنی لۆگۆیەك كە دەمانەوێت ئەو لۆگۆیە نوێنەرایەتی یەكەی شوێنەوارییەكەی ئێمە نیشان بدات، چەندین نموونەی جیاوازی لۆگۆ هەیە بۆ دامەزراوەكان لەسەرتاسەری جیهاندا، كە دەكرێت لەئینتەرنێتدا گەڕان بەدوایاندا بكرێ، ئەگەر تۆ ئارەزوومەندبیت لەهەبوونی لۆگۆیەك بەدیزاینی خۆت لەسەر هەموو بەڵگەنامەیەكی رەسمی و كۆنگرەو وۆركشۆپێك، ئێمە حەز دەكەین وەڵامێك لەتۆوە ببیستین.

ئەگەر حەز دەكەن كارو بیرۆكەكانتان پێشكەش بكەن، پێویستە ئەم زانیارییانەی خوارەوەی لەگەڵدا بێت:

  • نموونەیەك لەدیزاینەكە، واتە نموونەیەك لە لۆگۆكە.
  • روونكردنەوەیەك بۆ لۆگۆكە، بۆچی ئەم دیزاینەت هەڵبژاردووە.
  • كۆپیەكی ئیمزاكراو لەرێككەوتنەكە، دوای قبوڵكردنی لۆگۆكە.
  • وێنەیەكی رەش و سپی و وێنەیەكی رەنگی لۆگۆیەكە بەفۆڕمی (png format)

لەخوارەوە چەند وێنەی شوێنەواری گردی شمشارەو چەند كەلوپەلێكی بەدەست دروستكراو هەن، كە لە هەڵكۆڵینەكانی گردی شمشارە دۆزراونەتەوە، دیزاینەر دەتوانێت وێنەی شوێنەواری جیاواز بەكاربهێنێت، بەمەرجێك مێژوو و شوێنەواری (دەڤەری راپەڕین) نیشانبدات و لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو وەرگیرابێت، بەبەكارهێنانی ئەم كیوێردانەی خوارەوە:

Keywords: Archaeology, Heritage, History, Mesopotamia, Ranya, Mountains, Cuneiform, Research, Science, Ancient World, Tell (Historical Mound), Shemshara.

كۆتا رۆژی گەڕاندنەوەی لۆگۆكان (٥ / ١٠ / ٢٠١٨ )

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەئیمەیڵی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین بكەن (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. (