University of Raparin Logo

ئەنجامى وەرگرتنى خویندکاران لە زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیندرا

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دا (٢٨٦٠٩) خوێندكار وەرگیران.

وه‌رگیراوان به‌ژماره‌

د.خەتاب شێخانى سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەییدا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕاگەیاندو وتی: وەزارەتەکەمان ماوەیەكە بەچڕی و ورد كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكات، وتیشی ئەمساڵ دەرچوانى خولى يەکەم و دوەمى قۆناخى (١٢)ی‌ ئامادەیی لە یەک کاتدا بەسیستمەکانى (زانکۆلاین, ڕاستەوخۆ بەکریدیت, پارالێل و ئیواران) (٥٤٠٤٢) ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش كرد، لە ئەنجامدا ( ٢٨٦٠٩) خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگە حكومیەكان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) له‌ ئیستا وەرگیران، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی وه‌رگرتن بریتیه‌ له‌ (٥٣%)ه‌، به‌ڵام به‌هۆی پڕكردنه‌وه‌ی كورسیه‌ به‌تاڵه‌كان ڕێژه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ (٦٠%) و، كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو بریتیه‌ له‌ (٦٠،١٤٣)یه‌.

گۆڕانكارییه‌كان ناوندی وه‌رگرتن ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌دیهێناوه‌

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٢٥) سکۆلەرشیپ لە بەریتانیا ڕادەگەینێت

وەزارەتى وێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر وەزارەتەکەمان لە زانکۆ و دامەزراوەکان ئاگادار دەکات, کە زانکۆى (Warwick) ۆرویک لە بەریتانیا (٢٥) کورسی خوێندنی بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا لە چوارچێوەی بەرنامەی سکۆلەرشیپى نێودەوڵەتی بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨- ٢٠١٩) ڕاگەیاندوە و,تەواوی کرێی خوێندن و خەرجیەکانی قوتابی و خوێندکار لە سەر ئەستۆی بەرنامەکە دەبێت.

بۆیە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتەکەمان دەکەین, ئەوانەى خوازیارن لە چوارچێوەى ئەو بەرنامەیە لەو وڵاتە بخوێنن, سەردانى ئەم بەستەرە بکەن, بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى وەرگرتن و دەسکەوتنى زانیارى زیاتر.

دوا کات بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن ڕێکەوتى (٢٠١٩/١/١٨)یە.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین، نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری دەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٠ / ١٠ / ٢٠١٨)، لەهۆڵی کۆلێژی زانست بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالید) و نوێنەری (ئیدارەی ڕاپەڕین، جێنشینی ڕانیە، شارەوانی ڕانیەو نوێنەری کۆمپانیاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین) سەنتەری ڕاوێژکاری ئەندازیاری لە زانکۆی راپەڕین کرایەوە .

درێژەی بابەت