University of Raparin Logo

وۆرک شۆپێکی سێ ڕۆژە سەبارەت بە پڕۆژەی تایگریس بەڕێوە دەچێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی کارەکانی پڕۆژەی تایگریس بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پشتیوانی دەکرێت، وۆرک شۆپێکی سێ ڕۆژە لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت. شاندێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکات و لەسەر ھەمان تەوەر بابەتێکیان پێشکەشکرد.


٤ زانکۆی ئەوروپی و ٨ زانکۆی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشداری لە وۆرک شۆپەکەدا دەکەن کە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٨ بۆ ھەمان مەبەست کۆنفرانسێک لە زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەبچێت و لە ڕێگەی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکەوە بەرنامەڕێژی پڕۆژەی تایگریس بخرێتەڕوو