University of Raparin Logo

بڕوانامەی رێزلێنانی قوباد تاڵەبانی بە خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆی راپەڕین بەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

فۆتۆ: هاوكار زرار

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٧– ٩ – ٢٠١٨) لەڕێورەسمێكدا لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین و كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، بڕوانامەی رێزلێنانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیاری مەڵبەندی (٢٤)ی راپەڕین بەسەر خوێندكارانی یەكەم و دووەم و سێیەمی، سەرجەم بەشەكانی زانكۆی راپەڕیندا دابەشكران.

سەرەتای رێورەسمەكە بە چەند ساتێك بۆ رێزلێنان لەگیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكردو دواتر فیلمێكی دۆكیومێنتاری دەربارەی كارو پڕژەكانی وەزارەتیی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا نمایشكرا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی راپەڕینەوە بەرهەمهێنراوە.

دواتر لەلایەن سەرۆكی زانكۆی راپەڕینەوە بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد)، بەخێرهاتنی خوێندكاران و ئامادەبووان كراو لەوتارێكدا باسی لەگرنگی و رۆڵی دەرچووانی زانكۆ كرد لەكۆمەڵگەدا، هەروەك ئاماژەی بەهاوكاریی و هەوڵە بەردەوامەكانی جێگریی سەرۆكی حكومەت و وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كرد كە سەرەڕای قەیرانیی دارایی پاڵپشتی زۆری زانكۆكانیان كردووە. لەكۆتایی وتارەكەشیدا هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكان خواست و سەرجەم دەرچووانی زانكۆ خواست.

هەروەك لەبەشێكی دیكە رێورەسمەكەدا لەلایەن سەرۆكی زانكۆو میوانانی ئامادەبوو و راگرو سەرۆك بەشەكانەوە، بڕوانامەی رێزلێنانی جێگری سەرۆكی حكومەت و دیاری مەڵبەندی (٢٤)ی راپەڕین بەسەر خوێندكارانی ئامادەبوودا دابەشكرا.