University of Raparin Logo

هەلێکی ناوازە بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی گرانتێك کە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین وەریگرتوە لە زانکۆی ئەلمێریای ئیسپانیا لە چوارچێوەی پڕۆژەی (Erasmus +2019 Project)دا، زانکۆی ڕاپەڕین(٢) خوێندکار بۆ زانکۆی ئەلمێریا دەنێرێت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) و کۆی خەرجیەکانی لەسەر پڕۆگرامەکە دەبێت. بۆ ئەو خوێندکارانەی زانکۆمان کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن:

١-پێویستە پێشکەشکار بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە قۆناغی( دوو)ی زانکۆ بێت لە بەشی زمانی ئیگلیزی.

٢-ساڵی یەکەمی خوێندنەکەی بە سەرکەوتوویی و نمرەی بەرز تەواو کردبێ.
3-ماوەی خوێندن لە زانکۆی ئەلمێریا (١) وەرزە لە مانگی ٢ی ساڵی٢٠٢٠ دەست پێدەکات.
4- پێویستە ئەو خوێندکارەی داواکاری پێشکەش دەکات ئاستی زمانی ئینگلیزیی باش بێت بەو پێیەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی ئەلمێریا بە زمانی ئینگلیزیە.
5- پێویستە ئەو خوێندکارەی داواکاری پێشکەش دەکات گرێبەستی ناردن لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان پڕبکاتەوە.
6- هەر کاتێك خوێندکاری یەکەم لە ڕیزبەندییەکەدا بە هەر هۆکارێك کشایەوە لە پێشبڕکێی کاندیدبوون، ئەوا کاندیدی دواتر بەپێی ڕیزبەندی ناوەکان هەڵدەبژێردرێت.
7- تەنها خوێندکارانی بەشی بەیانیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن؛ کە خوێندنیان بەپێی سیستەمی (بۆڵۆنا) یە.
ڕێکارەکانی پێشکەشکردن:
هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی داواکارییەکی دەستنوس بۆ سەرۆکایەتی بەش بۆ بەرزکردنەوەی ناوەکەی تا ڕۆژی پێنج شەممە 7-11-2019 کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ.هەریەك لە بەشەکانی ئینگلیزی دەتوانن (٥) خوێندکار کاندید بکەن بۆ چاوپێکەوتن.
هەنگاوی دووەم: چاوپێکەوتن لە بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندیەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ ڕۆژی دووشەممە 11-11-2019 کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەنجامدەدرێت و هەمان ڕۆژ خوێندکارەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە ئەنجامی چاوپێکەوتنەکە.
هەنگاوی سێیەم: دوای دەرچوونی ناوەکان خوێندکارانی کاندیدکراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکەن لە 12-11-2019، بۆ بەرچاو ڕوونی و ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان.

چاوپێکەوتن:
ناونیشان: بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، سەرۆکایەتی زانکۆ، نهۆمی سێیەم.
پەیوەندی: Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Mobile: 07502659191