University of Raparin Logo

لە زانکۆی راپەڕین کۆڕێک بۆ توانا ئەمین ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی تشرینی دووەمی٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و رۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین بە سپۆنسەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو و میترۆنۆم پڕۆداکشن، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ ،کۆڕیکیان بۆ نوسەر و چیرۆکنوس توانا ئەمین لە ژێر ناونیشانی "مرواری تاقانە"ڕێکخست.


لە کۆڕەکەدا بەشێك لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ و نوسەر و چیرۆکنوسانی ڕانیە ئامادەبوون، کە تیایدا بەشێک لە بەرهەمەکانی توانا ئەمین لەگەڵ ئاوێتەی میوزیک خوێندرایەوە.
هەر لە کۆڕەکەدا ( ٢٠ ) کتێب و بەرهەمی نوسەر و چیرۆکنوس توانا ئەمین لە نوسین و وەرگێڕان خرانە بەردیدی خوێنەران، ناوبراو راستەوخۆ واژۆی لەسەر بەهەمەکانی کرد.