University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی پەروەردەیی بۆفایەق سەعید سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ڕاپەڕین، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، سیمینارێکیان بۆ نوسەر و پسپۆڕی بواری پەروەردە فایەق سەعید بە ناونیشانی (چۆن مامۆستایان و منداڵان لە جیهانبینی یەکتر تێبگەن) ڕێکخست.

لەسەرەتای سیمینارەکەدا فایەق سەعید ئامادەبووانی هۆشیارکردەوە لە بەکارنەهێنانی کاڵای تورکی، دواتر باسی لە ڕۆڵی مامۆستا کرد لە گۆڕینی هزری خوێندکار و هاندانی خوێندکار لەلایەن مامۆستاوە. لە تەوەرێکی دیکەی سیمینارەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هزری منداڵ هەرگیز لاپەڕەیەکی سپی نییە وەک ئەوەی فەیلەسوفان ئاماژەی پێدەدەن، بەڵکو ئەوە ئێمەین هەموو ئەو زانیاریانەی منداڵ لە بیر دەکەین کە هەیەتی و کۆمەڵێک مەنهەجی بە سەردا دەسەپێنن، بۆیە زۆر گرنگە بۆ مامۆستا لە جیهانبینی منداڵ تێبگات، چونکە منداڵ لە جیهانبینی خۆیەوە وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
فایەق سەعید نوسەر و پسپۆڕی بواری پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان، ناوبراو بە بەردەوامی لەسەر رەوشی پەروەردە و پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندکار دەنوسێت و خاوەنی هەشت کتێب و چەندین نوسین و لێکۆلینەوەیە لەم بوارەدا، هەروەک چەندین سیمینار و وێرکشۆپی لە ناوەندە پەروەردەیی و زانستییەکان سازکردووە، کۆتا کتێبی چاپکراوی بەناوی "دیداکتیک"وەیە کە لە ئێستادا لە بەشێک لە کۆلیژەکانی پەروەردە و سەنتەرەکانی ڕاهێنانی مامۆستایان وەکو کتێبێکی مەنهەجی بەکار دێت.