ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠١٨، بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سیمینارێکی بۆ مامۆستای بەشەکە (عزەت جلال) لەژێرناونیشانی (توانستەکانی وانە وتنەوە) بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.
زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی جیهانی زمانی دایك بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨، بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك زنجیرە سیمینارێکی ئەنجامدا.
بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.موفق خالید ابراهیم ) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و( د. سەباح ڕەشید )یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران زانکۆی ڕاپەڕین ، بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، پەیوەست بە بەکارهێنان و گرنگی زمانی دایک چەند سیمینارێکیان ئەنجامدا.
سەرەتا د. سەباح ڕەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، لە وتەیەکدا تیشکی خستەسەر کاریگەری زمانی دایک و گرنگیدان بە زمان و ئەدەبی کوردی لە ناوەندێکی ئەکادیمی وەک زانکۆی ڕاپەڕین ، پاشان فیلمێمێکی دۆکیۆمێنتەری دەربارەی کاریگەری زمانی دایک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشکەشکرا .
پاشان مامۆستا ڕێژنە معروف ، لە ژێرناونیشانی ( خوێندن بە زمانی ئینگلیزی و کاریگەری لەسەر زمانی دایک ) سیمینارێکی پشکەشکرد ، هەروەها سیمینارێک بە ناونیشانی ( ڕۆڵی شیعر لە زیندوهێشتنەوەی زمانی کوردی ) لە لایەن م.ناهیدە حسێن پشکەش کرا ، دواتر سیمیناری ( زمانی کوردی لە نێوان پێوەرەکانی زمانی زیندوودا ) لە لایەن م خۆشناو عزیز پێشکەش کرا ، لە کۆتاییدا ئامادەبووان بە پرسیارەکانیان دەربارەی زمانی دایک بەشداریانکرد لە سیمینارەکە .
مێژووی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك دهگهڕیتهوه بۆ ساڵی ١٩٥٢، پاش سهربهخۆیی هندستان لهساڵی ١٩٤٦ و له دوای جیابوونهوهی پاكستان له هندستان، كه ئهوكاته بهنگلادش به پاكستانهوه لكێندرابوو، لهو سهردهمدا زمانی فهرمی پاكستان لهههر دوو بهشی ڕۆژئاوا و ڕۆژههڵاتیدا زمانی ئۆردوو بوو، بهشی ڕۆژههڵات كه بهنگالی بوون ناچار بوون زمان ئوردوو لهپهروهرده و چهندین بواری ژیانییدا بهكاربهێنن.
لە ساڵی ١٩٩٩وە ڕێكخراوی یۆنسكۆ رۆژی ٢١ی شوباتی وهكو رۆژی جیهانی زمانی دایک (زگماكی) دهستنیشانكراوه ، به ئامانجی رێزگرتن و گرنگیدان به زمانی زگماکی سهرجهم نهتهوهكانی جیهان.
ساڵانە له ٢١ی شوبات لەنێوگەلانی جیهان بهشێوازی جۆراوجۆر یادی ئهم ڕۆژه دهکرێتهوه، ئەمساڵیش زانکۆی ڕاپەڕین بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و گرنگیدانی زیاتر بە زمانی زگماکی، زنجیرەیەک سیمیناری زانستی ڕێكخست.
گفتوگۆی ماستەرنامە
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨، لەھۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (ئاوات محمد رسول) بە ناونیشانی (پێگە و ڕۆڵی بناری قەندیل لە بزوتنەوەی ڕزگایخوازی کورد(١٩٧٥-١٩٩١) وەک توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسی ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە (ئاوات محمد رسول) دەکەین بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری مێژوو، هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.