ڕۆژی پێنج شەممە (١٥ی شوباتی ٢٠١٨) سەنتەری گەشەپێدانی كار/ زانكۆی ڕاپەڕین گەشتێكی زانستی بۆ ژمارەیەك خوێندكاری هەردوو بەشی كیمیا و بایۆلۆجی بۆ كۆمپانیای كۆكاكۆلا لە شاری هەولێر ڕێكخست.
لەو گەشتە زانستییەدا خوێندكاران لە نزیكەوە و بەشێوەیەكی پراكتیكی شێوازی ئیشكردنی كۆمپانیاكەیان بینی، هەروەها زانیارییان سەبارەت بە خول و ڕاهێنانەكان و هەلی كارەكانی كۆمپانیاكە پێبەخشرا.