University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، هەواڵێكی ناڕاستی (خەندان)، رەتدەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

روونكردنەوە
سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەڕین، دەربارەی هەواڵێكی نادروستی پێگەی ئەلیكترۆنیی (خەندان)، كە رۆژی دوو شەممە (12-2-2018)، بە ناونیشانی (یەكەم دانیشتنی دادگا لەسەر سكاڵایەك دژی وەزیری خوێندنی باڵا و بەرپرسێكی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەدەچێت)، بڵاوكراوەتەوە، روونكردنەوە دەدات و سەرلەبەری ناوەڕۆكی هەواڵەكەش بە ناڕاست دەزانێت، و راستییەكان بۆ رایگشتی و راگەیاندنەكان دەخاتەڕوو.
لە هەواڵەكەدا، باس لە دروستكردنی لیژنە كراوە بە هۆی هەڵوێستی سیاسییەوە، سەبارەت بەوەی كە هۆكاری دورخستنەوەی ناوبراو "سیاسیی" بوبێت، بۆ رایگشتی روونیدەكەینەوە، كەوا ناوبراو بە دیاریكراوی لەسەر ئەم دوو كەیسەی خوارەوە لیژنەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی لەسەر دروستكراوە:
1 .دوای سكاڵای زارەكیی چەند خوێندكارێك، كە گوایە ناحەقیان بەرامبەر كراوە لە خوێندنی ئێواران، زانكۆمان لیژنەیەكی بەدواداچوونی پێكهێنا، دەركەوت كە سكاڵای سكاڵاكاران راست بوو، بۆ نمونە: چەند خزمێكی زۆر نزیکی خۆی، بەدەر لە رێنماییە كارپێكراوەكان و بە بێ ئاگاداریی تۆماری گشتیی، لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وەرگرتون، و چەندین كەسی تریش لەبەر كاریگەریی كەسانی حزبی و كۆمەڵایەتی وەریگرتون، سەرەڕای ئەوەی بەشێك لەوانە دەوامیان نەكردوە، تەنها بۆ تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵ ئامادەبوون، كە ئەمە بە هیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نییە، جگەلەوەی ئەم كارانە نایاسایین، دژ بە عەدالەتی كۆمەڵایەتیشن.
2 .لەساڵی (2015 – 2016)دا (7) خوێندكار لەسەر گزیكردن (غش) هەرخۆی فەرمانی كارگێڕی بە (كەوتن) بۆ ئەو ساڵە بۆ دەركردن، بەڵام دواتر ئەم كەیسەی هێنایە ئەنجومەنی زانكۆو داوایكرد كە ناوبراوان بۆیان هەبێت دووبارە تاقیكردنەوەكان بكەنەوە، بەڵام ئەنجومەن بە كۆی دەنگ (جگەلە ناوبراو) داواكەیان رەتكردەوەو پێیانڕاگەیاند، كە ئەم كارە پێچەوانەی رێنمایی تاقیكردنەوەكانە، بەڵام ناوبراو بێ گوێدان بە یاساو رێنماییەكان دووبارە تاقیكردنەوەی پێ كردونەتەوە، لەكاتێكدا خوێندكاری تر هەیە، كە (سڕینەوەی ناو)ی بۆ كراوە بەپێی رێنماییەكان، كە دیسان ئەمەش پێچەوانەی یاساكانی وەزارەت و دژ بە پرەنسیپی عەدالەتی كۆمەڵایەتییە.
هەر لە هەواڵەكەدا، باس لەوەكراوە كە بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم)، لەدەرەوەی یاساو رێنماییە كارپێكراوەكان مومارەسەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی زانكۆ دەكات، لێرەدا بەپێویستی دەزانین روونیبكەینەوە، كە بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم)، كە لە هەمانكاتدا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆیە بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی لە زانكۆی راپەڕین، بە فەرمانی وەزاری و بەپێی یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راسپێردراوە، بۆ ئەوەی بە وەكالەت سەرۆكی زانكۆ بێت، و دانانی سەرۆكی زانكۆش بە وەكالەت لە دەسەڵاتی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییدایە، بەپێی یاساو رێنماییە كارپێكراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
لەكۆتاییشدا بۆ رایگشتی رووندەكەینەوە: ئەو كەیسەی ناوبراو باسی كردووە، كە گوایە لەسەر بڕە پارەی بەشە ناوخۆییەكان لەسەر كارلابرابێت، بەهیچ شێوەیەك راست نییەو نە لەلایەن ئێمەو نە لەلایەن وەزارەتیشەوە پرسیاری لێ نەكراوە. هەروەها بەهۆی خراپیی ئیدارەدانی دارایی ناوبراو، تائێستاش زانكۆ دەیان ملیۆن دینار قەرزی بۆ ناوبراو داوەتەوە.
پێشمانوایە ئەم جۆرە لەبڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریی ناڕاست لەراگەیاندنەكان لەلایەن ناوبراوەوە تەنها بۆ مەرامی سیاسییە و جۆرێكە لە بانگەشەی سیاسیی، ئەگەریش پێیوایە، مافی خوراوە دەتوانێت لە دادگا مافی خۆی وەربگرێتەوە.
سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەڕین

زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمی توندوتیژی خێزانی و کاریگەری لەسەر مندال ڕێکدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی یەکشەممە ١١ / ٢ / ٢٠١٨  لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی باخچەی ساوایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەھاوکاری فێمێنیزمی رۆشنگەری سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (توندوتیژی خێزانی و کاریگەری لەسەر منداڵ) رێکخست.
لە تەوەری یەکەمی سیمپۆزێۆمەکەدا دکتۆرە نیکۆلا ئەشرەف شاڵی مامۆستا لە زانکۆی چەرمۆ تیشکی خستە سەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و هەستا بەشیکردنەوەی ماددەو بڕگەکانی، کەتێیدا باسی لە پێکهاتەی خێزان و مەبەستەکانی توندوتیژی و جۆرەکانی لەوانە ( هاوسەرگیری بەزۆر ، ژن بە ژنە ، لەبری خوێندان ، لێکجیاکردنەوەی بەزۆر ، بڕینی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ، ناچارکردنی ژن لەلایەن مێردەوە بە کاری لەشفرۆشی و چەند جۆرێکی دیکەی توندوتیژی).

درێژەی بابەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا یەکەمین گرانتی نیشتیمانی بۆ پشتیوانی توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستایان و توێژەرانی کوردستان ئاگادار دەکات، کە لەئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٨/٢/٧)ەوە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی بەستهێنانی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی دەکاتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا توێژەرانی کوردستان دەتوانن لەم بوارانەی لای خوارەوە پرۆپۆزەڵەکانیان ئاڕاستەی وەزارەت بکەن، بوارەکانیش بریتین لە:

درێژەی بابەت