ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠١٨، بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سیمینارێکی بۆ مامۆستای بەشەکە (عزەت جلال) لەژێرناونیشانی (توانستەکانی وانە وتنەوە) بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.
لە سیمینارەکەدا مامۆستا عزەت چەند تەوەرێکی زانستی لەسەر توانستەکانی وانە وتنەوە بۆ مامۆستایانی زانکۆ باسکرد وەک چۆنێتی هەنگاوەکانی بەڕێوەبردنی وانە لەلایەن مامۆستایانەوە و توانستی چالاکی و زیندویی مامۆستایان لەکاتی وانەوتنەوەدا لەگەڵ چەند تەوەرێکی تری پەیوەست بە بابەتەکە.