وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکات، کە وڵاتى ژاپۆن دوو سکۆلەرشیپى خوێندن لە بواری (Infrastructure Management Program) بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە.
بۆیە خوازیاران ئاگادار دەکات، ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە، لەماوەى دیاریکراودا لە ڕێگەى بەستەرى تایبەت کە لە خوارەوە دانراوە، فۆرمى پێشکەشکردن پڕبکەنەوە.
مەرجەکان:
زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپی بۆ ڕێکخستنی پڕۆگرامەکانی بابەتی کوردۆلۆجی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستاندا ڕێکخست
ئەمڕۆ چوار شەممە ٧ی شوباتی ٢٠١٨، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی بۆ ڕێکخستنی پڕۆگرامەکانی بابەتی کوردۆلۆجی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستاندا ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی بەڕێز د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان و توێژەرانی بواری کۆردۆلۆجی وێرکشۆپێک بۆ ڕێکخستنی پڕۆگرامەکانی بابەتی کوردۆلۆجی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستاندا بەڕێوەچوو.
وێرکشۆپەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر دکتۆر حلمی رسول وتاری سەرۆکی لیژنەی وێرکشۆپی پێشکەشکرد، تیایدا بەگەرمی بەخێرهاتنی سەرجەم میوانەکانی کرد، هۆکارەکانی ڕێکخستنی وێرکشۆپەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک باسی لە خەمخۆری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین کرد بۆ یەکخستنی پڕۆگرامی بابەتەکانی وانەی کوردۆلۆجی لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستاندا بە ئامانجی ئەوەی ئەو نەوە تازەیەی کە دێتە زانکۆکان شارەزاییەکی باشیان هەبێت دەربارەی زمان و ئەدەب و فەرهەنگ و مێژوو و ئاین و جوگرافیا و کلتور و ڕەسەنایەتی نەتەوەکەی خۆیان هەبێت.
زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی دەربارەی ئایندەی وزە سازکرد
ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی شوباتی ٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆ سیمینارێکی بۆ مامۆستا سەنگەر رسول بە ناونیشانی (ئایندەی وزە لە نێوان بیرکردنەوەی نەوتی و بیرکرنەوەی تەکنەلۆژی) سازکرد .
سیمینارەکە کاتژمێر ١:٣٠ ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆ و ژامارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو.