ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨، بە ئامادەبونی د.هێرش ڕسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەییەک مامۆستایان و خوێندکاران، بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین ژووری چالاکییەکانی ئەندازیاری کردەوە، ئەم ژوورە شوێنێک دەبێت بۆ ڕەخساندنی بوار بۆ پەرەپێدان تواناکانی خوێندکارانی زانکۆ، ئامانج لە کردنەوەی ئەم ژوورە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی ببن بە کەسێکی چالاک و شارەزا لە بوارەکەی خۆیاندا.
سیمینارێک دەربارەی فەلسەفەی ئەخلاقی پزیشکی بەڕێوەچوو
کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی زانستی و فیکری دەربارەی (فەلسەفەی ئەخلاقی پزیشکی) سازکرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨، لە هۆلێ چالاکییەکانی زانکۆ، کۆلێژی پەرستاری سیمینارێکی زانستی و فیکری بۆ مامۆستا (سەرکەوت ڕسول) دەربارەی (فەلسەفەی ئەخلاقی پزیشکی) سازکرد.
چوار کتێب دەربارەی خۆپیشاندان و راپەڕینەکانی کورد خرانەڕوو
ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٦-٢-٢٠١٨) لەھۆلچی چالاکییەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەخوێندنی ئێواران بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکاران و مامۆستایان، چوار بەرگی کتێبی خۆپیشاندان و راپەڕینەکانی کورد خرانەڕوو کە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاراس عبدالرحمن نوسراون.
سەرەتا لەلایەن سەرۆکی بەشی کۆمەڵایەتییەوە پوختەیەک دەربارەی گرنگی کتێبەکان خرایەڕوو بەتایبەتیش بۆ خوێندکارانی بەشەکانی مێژوو و کۆمەڵایەتی لەزانکۆی راپەڕین و زانکۆکانی کوردستان.