University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

بەمەبەستى پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بۆ ساڵى نوێى خوێندن پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتن دەکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمرۆ دووشەمە، ڕێکەوتى (٢٠١٨/٤/٣٠) لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران - قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەسەرپەرشتى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زنستى کۆبونەوەى ئاسایى خۆى.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێک بۆ تێگەیشتن لە ڕاسیزم ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی دوو شەممە ٣٠ / ٤ / ٢٠١٨ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ژێر چاودێری سەرۆکی زنکۆی ڕاپەڕین بەڕێز پ . ی . د . موفق خالد ئیبراهیم سیمپۆزیۆمێکی زانستی بە ناونیشانی ( خوێندنەوەیەکی سەردەمیانە بۆ تێگەیشتن لە ڕاسیزم ) ئەنجامدا.

لە دەستپێکدا بەڕێز د. دارا تۆفیق کاکەمین وتاری لیژنەی باڵای سیمپۆزیۆمی پێشکەشکرد.
دواتر سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز پ. ی. د. موفق خالد ئیبراهیم وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی پێشکەشکرد.

درێژەی بابەت

باخەوانێکی زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێدەبەخشرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی دوو شەممە ٣٠ / ٤ / ٢٠١٨، لەکاتی بەڕێوەچونی سیمپۆزیۆمی ڕاسیزم، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بەڕێز پ. ی. د. موفق خالد ئیبراهیم بە باخەوانی نمونەیی (خدر کریم حسن)بەخشرا، لە پای هەوڵ و ماندوبون و خزمەتی بەردەوامی بەسەوزکردن و جوانترکردنی ژینگەی زانکۆمان .