University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی پرۆگرامی ئایلەپ IYLEP

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری ڕێکخراوی World Learning هەڵدەستێ بە سازدانی سیمینارێک دەربارەی پرۆگرامی ئایلەپ IYLEP.
ئایلەپ IYLEP پڕۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی هاوینەی چوار هەفتەیی تەواو پارە بۆ خەرجکراوە کە لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بە‌غداو دەزگای کاروباری پەروەردەیی وکلتوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە رێک دەخرێت.
ئەم پرۆگرامە دەرفەت بەخوێندکارانی ‌‌‌عێراقی دەدات بۆ ئەوەی کارامەیی سەرکردەیی وکۆمەڵایەتیەکان بەرەوپێش بەرن لە کاتێکدا دەربارەی کلتوری ئەمریکا زانیاری وەردەگرن و گەشت دەکەن بەناو ویلایەتەکانی ئەمریکا. بە مەبەستی بەشداریکردن بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەرفەت دەدرێت بە٢٩٠ خوێندکاری ئامادەیی و خوێندکارانی زانکۆکانی عێراق تاکو سوود لەم پڕۆگرامە ببینن.

درێژەی بابەت

تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە سێنتەری زمان ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یەکشەممە (٢١٠٨/١١/٤) بە مەبەستی جیاکردنەوەی ئاستی خوێندکاران، دەستکرا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی (Placement Test) بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، لە بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەرین بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆ جگە لە بەشەکانی ئینگلیزی و کۆلێژی یاسا. بە هەمان شێوە، ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە و چوار شەممە تاقیکردنەوه کە بەردەوام بوو. شایەنی باسە تاوەکو ئێستا نزیکەی (٦٥٠) خوێندکار تاقیکردنەوەکەیان ئەنجامداوە جگە لەو خوێندکارانەی کە تاوەکو ئێستا پەیوەندیان نەکردووە. 

درێژەی بابەت

سەنتەری کار کۆ سیمینارێک لەسەر ئامادەکردنی خوێندکار بۆ بازاڕی کار ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەک شەممە (١١ / ١١ / ٢٠١٨)، لە هۆڵی چالاکیەکانی کۆلێژی زانست، سەنتەری گەشەپێدانی کار کۆ سیمینارێکی لە ژێر ناونشانی ئامادەکردنی خوێندکارانی زانکۆ بۆ بازاری کار ( Preparing Student for the Labor Market) ئەنجامدا.

کەتیایدا هەریەک لە بابەتەکانی ( نوسینی سی ڤی، چاوپێکەوتنی کار، چۆنیەتی دۆزینەوەی کار) بە سێ سیمیناری جیاواز، لەلایەن ستافی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی ڕاپەڕین-ەوە پێشکەشکران.