بەڕێوەبەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری ڕێکخراوی World Learning هەڵدەستێ بە سازدانی سیمینارێک دەربارەی پرۆگرامی ئایلەپ IYLEP.
ئایلەپ IYLEP پڕۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی هاوینەی چوار هەفتەیی تەواو پارە بۆ خەرجکراوە کە لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو دەزگای کاروباری پەروەردەیی وکلتوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە رێک دەخرێت.
ئەم پرۆگرامە دەرفەت بەخوێندکارانی عێراقی دەدات بۆ ئەوەی کارامەیی سەرکردەیی وکۆمەڵایەتیەکان بەرەوپێش بەرن لە کاتێکدا دەربارەی کلتوری ئەمریکا زانیاری وەردەگرن و گەشت دەکەن بەناو ویلایەتەکانی ئەمریکا. بە مەبەستی بەشداریکردن بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەرفەت دەدرێت بە٢٩٠ خوێندکاری ئامادەیی و خوێندکارانی زانکۆکانی عێراق تاکو سوود لەم پڕۆگرامە ببینن.
خوێندکاران دەتوانن بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێگەی ئەم لینکەوە https://iylep.org/apply فۆڕمی بەشداری پڕبکەنەوە. دوادەرفەتی پێشکەشکردن بۆ ئەم پرۆگرامە ٢٠١٨/١١/٢٦ .
کات: ١٠:٣٠- پێنج شەممە
شوێن: کۆلێژی پەروەردە - هۆڵی قازی محمد