ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٨/١١/٢١، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ناوەندی وەرزش و لاوانی رانیە بە هەماهەنگی بۆردی کاری گەنجان ، کۆڕێكی شیعری بۆ هەردوو شاعیری پەیڤ شیرین (ئەیاد ئەحمەد جاف و میرزا سەڵاح) لە ژێر ناونیشانی ( وەرن ئەوین ڕەنگکەینەوە) سازکرد.
وۆرکشۆپی کارسازی لەزانكۆی راپەڕین ئەنجامدرا
ئەمڕۆ شەممە (١٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٨)، بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بەڕێز دكتۆر (دارا تۆفیق كاكەئەمین)، سەنتەری گەشەپێدانی کار لەزانکۆی راپەڕین بە هاوبەشی ڕێکخراوی "Five One Labs" وۆرکشۆپێکی دەربارەی "کارسازی و چۆنییەتی بوون بە خاوەن کار" بۆ خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی ئەنجامدا.
زانکۆى کامبریج (٩٠) سکۆلەرشیپ بۆ پێشکەشکارانى نێودەوڵەتى ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
زانکۆى کامبریج لە وڵاتى بەریتانیا دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپى نێودەوڵەتى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩) بۆ گشت وڵاتانى جیهان دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێشکەشکاران لەسەرتاسەرى جیهان دەتوانن داواکارى بۆ پرۆگرامەکانى (ماستەر - دکتۆرا - دبلۆمى باڵا - MBA) لە پسپۆرییە جیاجیاکاندا پێشکەش بکەن.
لەو چوارچێوەیەشدا ئارەزمەندانى هەرێمى کوردستانیش دەتوانن لەم دەرفەتە سوودمەند بن، و لە ڕێگەى ئەم لینکانەى خوارەوە زانیارى دەبارەى کۆرسەکانى خوێندن بەدەست بهێنن و داواکارى بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەش بکەن.