University of Raparin Logo

لەزانکۆی ڕاپەرین کۆنفرانسی (تەندروستی گۆشت) بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ
فۆتۆ: هەردی حەسەن
كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە (٢٠١٨/١١/٧) بەهاوكاری كۆلێژی زانست لەزانكۆی راپەڕین سەكۆی بەشداری گشتی (3p) راپەڕین لەهۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی زانستی كۆنفڕانسی (تەندورستی گۆشت) بەڕێوەچوو.
لەکۆنفرانسەکەدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) و سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بەڕێز ( هیوا قەرەنی) و ژمارەیەك لەبەڕێوەبەری فەرمانگە حكومییەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین ئامادەبوون.


سەرەتا لەلایەن (م. ئومێد) بابەتێك دەربارەی ناساندنی رێكخراوی (RID) و سەكۆی بەشدای گشتی (3P)ی راپەڕین و كورتەیەك لەكاروچالاكییەكانیان بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.
دواتر لەلایەن (د.سعدی تەیب) لەژێر ناونیشانی ئایا گۆشت لەدەڤەری ڕاپەڕین بەشێوەیەکی تەندروست دەگاتە هاووڵاتیان سیمینارێك پێشکەشكرا. هەروەك سیمینارێكی تر لەلایەن (م.سالار علی ) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین بابەتێک دەربارەی چۆنیەتی سود وەرگرتنیلەخواردنی گۆشتی سور و سوودو زیانەكانی پێشكەشكرا.
لەبەشێكی تری كۆنفڕانسەكەدا لەلایەن (ناجیە حامد) لەژێر ناونیشانی گۆشت و مەترسیەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ، سمینارێك پێشکەشكرا. دواتریش لەلایەن مامۆستا حمەشوان بابەتێک لەسەر ژینگەو تەندروستی گۆشت پێشکەشكرا.
دوا سیمیناری كۆنفڕانسەكە لەلایەن لوقمان حاجی قادر بەناونیشانی مافی مرۆڤ و گۆشتی ناتەندروست پێشكەشی ئامادەبووان كرا.
هەروەكو لەکۆتایی كۆنفڕانسەكەشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوەو دواتریش بەنوسینی چەند ڕاسپاردەیەک کۆتایی بەکۆنفرانسەکە هات.