University of Raparin Logo

سیمینارێك دەربارەی پركردنەوەی پرۆگرامی فولبرایت لە زانكۆی راپەرین رێكخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ
فۆتۆ: محمد عبداللە

كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە (٧ – ١١ – ٢٠١٨) رێكخراوی ئەميدێست (amideast)ی ئەمریكی بە هاوكاری بەرێوبەرایەتی پەیوەندیەكانی زانكۆی راپەرین سیمینارێكیان دەربارەی پرۆگرامی فولبرایت و چونیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی ئونلاینی ئەو پرۆگرامە رێكخست .
لە سیمینارەكەدا باس لە پرۆگرامی فولبرایت كرا كە بەرنامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە بۆ كاروباری پەروەردەیی و كەلتوری، هەڵگرانی بروانامەی ماستەرو دكتۆرا دەرفەتی ئەوەیان هەیە كە بۆماوەی (١٠) هەفتە سەردانی وڵاتی ئەمریكا بكەن و وەك میوان تیایدا بمێنەوەو ئەزموونی پەروەردەیی ئەمریكا بۆ وڵاتەكانیان بگوازنەوە.
لە درێژەی سیمینارەكەدا باس لەوە كرا كە لەسەرتاسەری عێراق تەنها (٢٥) كەس شانسی وەرگرتنیان هەیە لەو پرۆگرامەدا، دوا بەرواریش بۆ پركردنەوەی فۆرمی ئەو پرۆگرامە ٢٠١٨/١١/٢٥  یە.
رێكخەرانی سیمینارەكە باسیان لەوە كرد كە تەواوی خەرجی و تیچووی پرۆگرامی فولبرایت لەسەر ئەركی حكومەتی ئەمریكایە.
رێكخراوی ئەميدێست (amideast) ئەمریكی كە سیمینارەكەی بەهاوكاری زانكۆی راپەڕین رێكخستبوو رێكخراوێكی بواری پەروەردەییەو نوسینگەیان لە شاری هەولێر هەیە و بارەگای سەرەكیان لە واشنتۆنی ئەمریكایە.