ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
به‌چاودێری (قوباد تاڵەبانی) جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، ڕاوێژكار و سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و كونسڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكان به‌دروشمی (ڕیزبەندی نیشتیمانی ... شاڕێی کرانەوە و متمانە و دڵنیایی) بۆ (جاری سێیه‌م)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (٢٠١٨/١١/٢١) له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵلا له شاری هه‌ولێر له مه‌راسیمێكدا ئەنجامی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ساڵانی (٢٠١٧· ٢٠١٨) ڕادەگەیەنێت.
مه‌راسیمه‌كه به‌ساتێك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سرودی نیشتیمانی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستیپێكرد، پاشان د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پێشكه‌شكرد و دوا به‌دوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی ئه‌نجامی ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.