ئەمڕۆ یەک شەممە (٤ / ١١ / ٢٠١٨)، لە مەراسیمێکدا کە لەهۆڵی چالاکی کۆلێژی زانست بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالید)، سەنتەری کاری زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بەژمارەیەك خوێندكاری زانكۆی راپەڕین بەخشی، كە (٤٠) چل خوێندکاری خۆبەخش بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ – ٢٠١٨) کە ئەم خوێندکارانە چەند سیمینارێکیان ئەنجامداوە و بەشداری دوو هەڵمەتی نەمام چاندن و چالاکی و مەراسیمەکانی بەڕێوەبردنیان کردوە. هەروەها بروانامەی بە (٣٠) سی خوێندکاری کۆلێژی پەروەرە- قەڵادزێ بەخشی، کە بەشداری خولێکی زمانی سەنتەری کاریان کردبوو .
هەڵەبجە گروپ، بڕوانامەی بەخشییە ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆی راپەڕین
لەمەراسیمێكدا، بڕوانامەیگروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە بەخشرایە ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆ و پەیمانگا جیاوازەكانی كوردستان كە بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠١٧-٢٠١٨) بەشداری خولی هاوینەیان لە لقە جیاوازەكانی كۆمپانیاكە كردبوو. لەناویشیاندا، نۆ خوێندكاری بەشی كۆمپیوتەری زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی بەشداریكردن و خەڵاتی ڕێزلێنانی كۆمپانیاكەیان پێبەخشرا كە بە سەركەوتوویی خولی ڕاهێنانی تواناكانیان لەو كۆمپانیایە تەواو كردبوو.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەك دەربارەی قەیرانی كۆچبەران لەعێراق و سوریا بڵاودەكاتەوە
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی قەیرانی كۆچبەران لەعێراق و سوریا بڵاودەكاتەوەو لەئێستادا وەكو چاپتەری كتێبێك لەلایەن دامەزراوەی (Springer)ی نێودەوڵەتی بڵاوكراوەتەوە.