راگەیاندنی زانكۆ
سێ مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین بە (2) توێژینەوەی زانستی بەشداریان كرد لەچوارەمين كونفرانسى زانستى نێودەوڵەتى كە لەچوارچێوەی چالاكییەكانی یۆبیلی زێرینی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلیمانی، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەژێر ناونیشانی ( سلێمانی ميژوويه كى دێرين .. ئەمڕۆ و سبه ى پرشنگدار) لەرۆژانی (12 و 13/ 11/ 2018)دا رێكخرا.
د. ئاراز رەمەزان بە هاوبەشی لەگەڵ توێژەرێكی زانكۆی سەڵاحەدین بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (رۆڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان لەئیدارەدانی قەیرانەكان لەهەرێمی كوردستان: قەیرانی دارایی بەنموونە) بەشداری كۆنفڕانسەكەیان كرد. هەروەها هەردوو مامۆستا (بێستون احمد حسێن و محمد قادر ڕسوڵ) بەتوێژینەوەیەكی هاوبەش لەژێر ناونیشانی (شیکاری جوگرافی بۆ پیسبوونی بینین لەشاری سلێمانی (لێکۆڵینەوەیەک لە ژینگەی شار) بەشداریی كۆنفڕانسەكەیان كرد.
