ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٨/١١/٢١، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ناوەندی وەرزش و لاوانی رانیە بە هەماهەنگی بۆردی کاری گەنجان ، کۆڕێكی شیعری بۆ هەردوو شاعیری پەیڤ شیرین (ئەیاد ئەحمەد جاف و میرزا سەڵاح) لە ژێر ناونیشانی ( وەرن ئەوین ڕەنگکەینەوە) سازکرد.
لە کۆڕە شیعرییەکەدا ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ و شیعردۆستانی دەڤەرەکە ئامادەبوون، تیایدا چەندین پارچە شیعر لەلایەن هەردوو شاعیرەوە پێشکەشی ئامادەبووان کران .