ئەمڕۆ شەممە (١٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٨)، بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بەڕێز دكتۆر (دارا تۆفیق كاكەئەمین)، سەنتەری گەشەپێدانی کار لەزانکۆی راپەڕین بە هاوبەشی ڕێکخراوی "Five One Labs" وۆرکشۆپێکی دەربارەی "کارسازی و چۆنییەتی بوون بە خاوەن کار" بۆ خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی ئەنجامدا.
لە وۆرکشۆپەکەدا، لە لەلایەن ستافێکی ناوخۆیی و بیانییەوە خوێندکاران ئاشناکران بە چۆنیەتی پەرەدان بە بیرۆکەکانیان و ئەو هەنگاوانەی پێویستە بنرێن لەپێناو بوونیادنانی پڕۆژەو کاری تایبەت بەخۆیان.
لە کۆتاییشدا ڕێکخراوەکە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتن و ڕاهێنانی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و هاوکاریکردنیان لەسەر هەردوو ئاستی تیۆری و مەیدانی لەپێناو سەرپێخستنی بیرۆکەو پڕۆژەکانیان. هەروەک ئەو فەند و هاوکارییانەیان ڕوونکردەوە کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بە خوێندکارانی سەرکەوتوو دەبەخشرێت.