سەنتەری گەشەپێدانی كاری زانكۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ”ڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان” كە هاوبەشێكی ڕێكخراوی Unicefی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، خولێكی ڕاهێنان سەبارەت بە "Life Skills" بۆ بیست خوێندكاری كچی زانكۆ دەكاتەوە.
وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی پڕۆژەی تایگیرس لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت
زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژی پڕۆژەی تایگریس دەکات بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. پڕۆژەی تایگریس پڕۆژەیەکی سێ ساڵیە (٢٠١٧-٢٠٢٠) لە لایەن کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابینکراوە و بە بەشداری (١٠) دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و (٥) زانکۆی ئەوروپی بە ئامانجی بەنێودەوڵەتیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە سود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتانی ئەوروپا.
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی وه‌رگیراوی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران
ئاگاداری
ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی وه‌رگیراوی خوێندنی (پارالێڵ و ئێواران) ده‌كه‌ینه‌وه، كه ناویان هاتۆته‌وه و وه‌رگیراون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩. رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠١٨/١٢/٩ تاكو رۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠١٨/١٢/١٣ سه‌ردانی كۆلێژ و به‌شه‌كانیان بكه‌ن له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا، (خوێندنی به‌یانیان له به‌یانیان و خوێندنی ئێواران له ئێواران).
به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كردن. هه‌رخوێندكارێك په‌یوه‌ندی نه‌كات ناوی ده‌سڕێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆی راپه‌ڕین
کیک بکە بۆ داگرتنی لیستی ناوی خوێندکاران 1 - 2 - 3 - 4 - 5 - 6 - 7 - 8 - 9 - 10 - 11 - 12 - 13 - 14 - 15 - 16 - 17 - 18 - 19 -