سەنتەری گەشەپێدانی كاری زانكۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ”ڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان” كە هاوبەشێكی ڕێكخراوی Unicefی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، خولێكی ڕاهێنان سەبارەت بە "Life Skills" بۆ بیست خوێندكاری كچی زانكۆ دەكاتەوە.
ڕاهێنانەكە ماوەی چوار هەفتە لە (٢٠١٨/١٢/١١ تاوەكو ٢٠١٨/١/٨) هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە بینای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان/ بەشی یاسا بەڕێوەدەچێت.
بەشداربووانی خولەكە پێكهاتوون لە ١٥ خوێندكاری خۆبەخشی سەنتەری كار و ٥ خوێندكاری بەشی یاسا. لە ماوەی خولەكەدا سەبارەت بە چەند بابەتێكی جیاوازی پەیوەست بە ژیانیان لە شوێنی كار و ناو كۆمەڵگە ڕاهێنان وەردەگرن و لە كۆتایشدا بڕوانامەی بەشداریكردنیان پێ دەبەخشرێت. هەروەك لە هەنگاوەكانی دواتردا خولی چۆنیەتی بوون بە ڕاهێنەر بۆ بەشداربووان و سەركەوتووانی خولەكە دەكرێتەوە.