ئەمڕۆ زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری وێرکشۆپێکی سێ ڕۆژی پڕۆژەی تایگریسی دەستپێکرد، کە دەربارەی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە. وۆرکشۆپەکە بەشێکە لە پڕۆژەی تایگریس کە پڕۆژەیەکی سێ ساڵیە (٢٠١٧-٢٠٢٠) لە لایەن کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاوە خەرجی لە ئەستۆگیراوە، تێیدا (١٠) دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و (٥) زانکۆی ئەوروپی بە ئامانجی بەنێودەوڵەتیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە سود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتانی ئەوروپا بەشدارن.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەم وۆرکشۆپەکەی ڕێکخستووە لە چوارچێوەی پڕۆژەی تایگریسدا. لە وۆرکشۆپەکە هەریەک نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی و دەستی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و هەشت زانکۆی هەرێمی کوردستان، وە هەروەها نوێنەری چەند زانکۆیەکی ئەوروپا بەشدارین. شایەنی باسە، ئەمڕۆ وەکو لە کارنامەی وێرکشۆپەکەدا هاتووە، دەستپێکی وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ. ی. د. مۆفق خالید دەستی پێکرد و تێیدا سەرباری تیشک خستنە سەر گرنگی پڕۆسەکە، بەخێرهاتنی مێوانانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ پڕۆسەکە و بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکە خواست. پاشان، بەڕێزان (د. ماریان ماککارسی) جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ فێربون و فێرکردن لە زانکۆیUniversity College Cork ، وە (د. کارلۆس ماچادۆ) ڕاوێژکاری بواری خوێندنی باڵا و پسپۆڕی سیستەمی بۆڵۆنینا و (جەیکۆب هێدەریچ) چەند بابەتێکیان لە چەند پانێلێکی جیاوازدا پێشکەش کرد. ئەوانیش: Introduction to Bologna principles and system، Understanding Learning Outcomes، Alignment of learning outcomes and competences و Use of ECTS.