University of Raparin Logo

مامۆستایەكی بەشی یاسا توێژینەوەیەك بەئیمپاكت فاكتەرێكی بەرز لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستا قارەمان محمد حسن مامۆستا لە بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەزانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی زانستی بەئیمپاكت فاكتەرێكی بەرز لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاودەكاتەوە.

توێژینەوەكەی مامۆستا قارەمان بەناونیشانی (The power of constitution for enacting energy law and managing natural resources: The case of the Kurdistan Regional Government's oil contracts) لەگۆڤاری (Energy Policy) لەژێر كە ئیمپاکت فاکتەری گۆڤارەكە بۆ دوو ساڵەی (4.039)ە و ئیمپاکت فاکتەری پێنج ساڵەشی (5.038)یە.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لەمامۆستا قارەمان محمد حسن دەكەین و هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.
لینكی توێژینەوەكە
لینكی گۆڤارەكە
ڕیزبەندی گۆڤارەکە كە یەکێکە لە پێنج گۆڤارە یەکەمەکانی جیهان بۆ بوارە جۆراوجۆرەکانی وزە